ئەو دەنگەی ئێکسپایەربوونی نییە

ئەو دەنگەی ئێکسپایەربوونی نییە و لە ھیچ ھەڵبژاردنێک ناچێت و بەسەرناچێت دوای چەند ساڵێک، دەنگی مێژوویی ڕیفراندۆمە .
ئەگەر تا یەک تاکە کوردی ڕیفراندۆمچی و قوتابی ڕێبازی بارزانی نەمر مابێ ئەنجامەکەی بە زیندوویی دەمێنێتەوەو نامرێ، دەنگێک دوژمن دژی بێت، بێ شک دەنگێکی حەقە و دەستکەوت و تێکشکاندنی ئیرادەی دوژمنە .
لە کوێی دونیا ھەبووە دوژمن دڵی بە دەستکەوتی دژەکەی خۆی خۆشبێت بۆ داواکردنی مافی ,چۆن دوژمن کە چەندین ساڵ چەوساندوویەتیەوە پشتیوان دەبێت!!، تا بۆ ڕیفراندۆمی ئێمە سەرچۆپی بگرێت،.. دوژمن کاری بەربەست و وەستانەوەیە دژی ھەنگاوە باشەکان.
زۆر سوپاس سەرۆک بە پشتیوانی گەل دەنگی سەربەخۆخوازانی کوردستانت لەم سەرزەمینەی زەوی بۆ ئەم سه‌ر زەمین گەیاند، ئەوانەی تا دوا چرکە لەگەڵ ڕیفراندۆم نەمانەوە، دوورنییە سبەی گەر ببینە دەوڵەت بە ١٨٠ پلە بگۆڕێن و بڵێن ئێمەش دەنگمان دا به‌ به‌ڵێ.. دەبێ بەش و شەراکەتمان ھەبێ لە وڵات، ئەوە گەورەیی و نەمری ئەنجامی ڕیفراندۆمە..
زۆ سوپاس سەرۆک بارزانی کە واتکرد دوای سەد ساڵ لە زوڵم و ستەم بەرامبەر گەلەکەت، ھەست بە بوونی خۆمان لە دونیای ناوەوەو دەرەوە بکەین، داوای سادەترین ماف بکەین کە ئەویش وەک گەلانی جیھانی بژین.
چالاکوانێک
Back to top button