سەرۆكی هۆزی جبوورییەكانی كەركووک: ئەنجامی ڕیفراندۆم بەدی دێ و كوردستان هەر دەبێتە دەوڵەت

 

“ساڵیادی ڕیفراندۆم پیرۆز بێت لە سەرۆك بارزانی و هەموو خەڵكی كوردستان”

 

نزیك دەبینەوە لە تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تر، سەرۆكی هۆزی جبوورییەكانی كەركووك ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەدی دێ و كوردستان بۆ داهاتوو هەر دەبێتە دەوڵەت.

 

لەم بارەیەوە، ئەمڕۆ 24ی 9ی 2022، مەسرور ناجی جبووری، سەرۆكی هۆزی جبوورییەكانی كەركووك، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : دیارە بڕیاردان لە ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆم گرنگ بوو و مێژووییەكی تۆمار كرد و كاتەكەشی گونجاو بوو و دەستەكەوتەكانی ئەو ڕیفراندۆمە هەر بەدی دێن و بۆ داهاتوو كوردستان هەر دەبێتە دەوڵەت”.

 

هاوکات ئاماژەی بەوە کرد : ”لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ڕیفراندۆم كە پێنج ساڵ پێش ئێستا دەكات لە كەركووك، كورد و عەرەب و توركمان چوونە سەر سندووقەكانی دەنگدان و سەرجەم پێكهاتەكانی كەركووك بەشدارییان لەو پرۆسەیەدا كرد و خەڵك بە ئازادانە دەنگی خۆیان دا و خەڵك دەویەوێت سەربەخۆیی بەدەست بهێنن و ساڵیادی ڕیفراندۆم پیرۆز دەكەم لە سەرۆك بارزانی و هەموو خەڵكی كوردستان”.

Back to top button