سوپای پاسداران دوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات لە بنکەو بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی دوور کەونەوە
سوپای پاسدارانی ئێران دوایەک ئاراستەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و ئۆپراسیۆنێکیش لە ژێر ناوی “ئاگر باران و تۆپباران ” دەستپێدەکات .
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، دوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەیین لە بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبانەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن دووربکەونەوە
لە بەشێکیی تری لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، سەرەڕای چەندینجار هۆشداریدان بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ رێگریکردن لە جێگیرکردن و چالاکیی ئەو حیزبانەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن، بەڵام ئەوان “کەمتەرخەم” بوون لە رێگریکردن لێیان، بۆیە هێزی زەوینیی سوپای پاسداران دەستی کردووە بە هێرشکردنە سەر بارەگای ئەو حیزبانە و ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی “ئاگرباران و تۆپباران” دەستپێکردووە.