غه‌فور مه‌خمورى: چۆن پێشمه‌رگه له كۆبانێ گه‌ڕایه‌وه پێویسته په‌كه‌كه‌ش بگه‌ریته‌وه شوێنی خۆی.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/03/12345678.jpg)
خواكوڕك
“كاتى خۆى پێشمه‌رگه بۆ رزگاركردنى كۆبانێ چوو، به‌ڵام گه‌ڕايه‌وه، بۆيه پێويسته په‌كه‌كه سوود له‌ئه‌زموونى پێشمه‌رگه وه‌ربگرێ”
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌یی په‌كه‌كه له سنوری شنگال ، مه‌خموری له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌لێت”ڕێزمان بۆ كار و خه‌باتی په‌كه‌كه هه‌یه و هاوكار بون له شه‌ڕی داعش شان به شانی پێشمه‌رگه،به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نا كه ئێمه ئه‌ركی خۆمان به جی هێنا ئیدی ئه‌و شوێنه به جێنه‌هێڵین و بیخه‌ینه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆمان، بۆیه پیویسته په‌كه‌كه ڕێز له یاساكانی هه‌ریمی كوردستان بگرێت و ڕه‌چاوی بارودۆخی كوردستان بكات و هاوكار بێ، و ناوچه‌كه چۆڵبكات، داواش له پارتی ده‌كه‌ین كه به لێكتێگه‌یشتن دیالۆگ بگه‌ن به چاره‌سه‌ر و هیچ لایه‌نێك په‌نا بۆ چه‌ك نه‌بن، ئه‌وه‌ش دوا ئومێدی ئیمه‌یه، چونكه كاتی خۆی پێشمه‌رگه چووه كۆبانێ پاشان گه‌ڕانه‌وه شوێنی خۆیان، بۆیه پیویسته په‌كه‌كه ڕێز له باشوری كوردستان بگریت و بگه‌ڕیته‌وه شوێنی كاری خۆی.