سەرۆک بارزانی: ئه‌وه‌ى نەیەوێ بە چیادا هەڵزنێ تاهەتایە لەناو چاڵ و چۆڵدا جێ دەمێنێ
سه‌رۆك بارزانی، له ساڵوه‌گه‌ڕی ڕیفراندۆمدا، په‌یامێكی ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه ” تاریکیی شه‌و هەر دەبێ بڕەوێتەوە و زنجیریش هه‌ر ده‌بێ بپسێ”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25/9/2022، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له تویتێكدا له پێنجه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ڕیفراندۆمی كوردستاندا، كه به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نێ:
ئەو رۆژەی میللەت ژیانی ویست،
بێگومان چارەنووس به‌ده‌نگیەوە دێت.
تاریکیی شه‌و هەر دەبێ بڕەوێتەوە و
زنجیریش هه‌ر ده‌بێ بپسێ،
ئه‌وه‌ى نەیەوێ بە چیادا هەڵزنێ
بۆ تاهەتایە لەناو چاڵ و چۆڵدا جێ دەمێنێ.