سه‌رۆك بارزانی: مێژووی گه‌لی كوردستان پڕه‌ له‌شانازی

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ی 9ی 2022، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی رۆشنبیری دهۆك كرد.
فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ژێر چاودێری سه‌رۆك بارزانی له‌ پارێزگای دهۆك به‌ به‌شداری 135 نووسه‌ر كه‌ له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شدارن به‌رێوه‌ده‌چێت.

له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: بانگهێشت كردنم بۆ ئه‌م فێستیڤاڵه‌ جێگای خۆشحاڵییه‌، سوپاسی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی دهۆك ده‌كه‌م، پشتیوانییه‌كانمان بۆ نووسه‌رانی كورد به‌رده‌وام ده‌بن، مێژووی گه‌لی كوردستان پڕه‌ له‌شانازی و ئێش و ئازار، ئێوه‌ی نووسه‌ران خۆتان له‌كه‌س به‌گه‌وره‌تر و به‌ بچووكتر مه‌زانن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له‌ساڵیادی به‌رێوه‌چوونى ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ده‌ست و چاوی ئه‌وانه‌ ماچ ده‌كه‌م كه‌خۆیان نه‌چه‌ماند.

Back to top button