نوێترین پرۆژەی ترەمپ دژ بە ئێران

خواكوڕك
لەگەڵ دەست بەکاربوونی ئیدارەی ترەمپ چەندین جار پڕۆژەی تایبەت بەسزادانی ئێران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکیەوە پێشکەش کراوە،سەرجەم ئەو پڕۆژانەش داواکارین بۆ ڕێگری کردن لە پەلهاویشتنی ئێران و سزادانی کەسایەتیە سەربازیەکان.
لە دواین پرۆژەدا کۆمەڵێک لە نوێنەرانی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکان داوای سزادانی ئێرانیان کردووە لە هەمبەر ئەو کوشتنانەی کە لێژنەی مەرگی ئەو وڵاتە لە ساڵی ۱۹٨٨ پێی هەستاوە.
لەو پڕۆژەدا داوا کراوە سەرجەم ئەوانەی هەستاون بە کوشتن و ئیعدامکردنی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ۱۹٨٨ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت و سزای یاسایی بدرێن.
ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوا لە حکومەتی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی دەکەن بەڕەسمی تاوانەکانی لیژنەی مەرگی ڕژێمی ئێران ئیدانەو مەحکوم بکەن و حکومەتی ئێران ناچار بکەن زانیاری لەسەر شێوازی کوشتن و شوێنی تەرمەکان بۆ خانەوادەکانیان ئاشکرا بکات.
پێشتر ڕژێمی ئێران ڕەتی کردەوە کە وەها لێژنەیەکی هەبێت و تاوانی لەوشێوەی ئەنجام دابێت،بەڵام ئەحمەد مونتەزیری کوڕی مەرجەعی گەورەی شیعەکان ئایەتوڵا حسین مونتەزیری هەستا بە بڵاوکردنەوەی دیدارێکی دەنگی باوکی لەگەڵ بەرپرسانی لێژنەی مەرگ ئەوەش بووە بەڵگە لەسەر تاوانەکانی ئەو لیژنەو دواتر ڕژێمی ئێران سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ ئەحمەد مونتەزیری دەرکرد.

س:العربیە

Back to top button