دوو رۆژ لە هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.

سەرەتای مانگی داهاتوو، دوو رۆژ لە هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.

 

به‌پێی رۆژمێری فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مانگی داهاتوو دوو رۆژ ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكوومی و قوتابخانه‌ و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.

 

سەبارەت بە پشووەکانیش:” بەپێی رۆژمێرەکەی حکومەت پشووی یه‌كه‌م له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 3/10/2022 ده‌بێت، به‌ بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی كۆماری عێراقی فیدراڵ و، هەروەها پشووی دووه‌میش له‌ رۆژی شه‌ممه‌ 8/10/2022 ده‌بێت، به‌ بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ).

Back to top button