وه‌زاره‌تی كاره‌با: ماوەی پێدانی کارەبا بۆ 18 کاتژمێر زیادیكردووه.
گوتەبێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، ئێستا بەهۆی نزمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، ماوەی پێدانی کارەبا بۆ 18 کاتژمێر زیادبووه.
لە راگەیێندراوێکدا، ئومێد ئه‌حمه‌د، گوتەبێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌درێژایی وەزری هاوین بە تێکڕایی 14 بۆ 15 كاتژمێر کارەبای نیشتمانی به هاووڵاتییان دراوە و، بەهۆی نزمبوونەوەی خواست لەسەری، ماوەی پێدانی کارەبا بۆ 18 کاتژمێر زیادیكردووه.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا راشیگەیاند، ئێستا وه‌زاره‌تی كاره‌با توانایی به‌رهه‌مهێنانی 3500 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه و، کار لەسەر زیادکردنی 50 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کێلگەی کۆرمور دەکرێت کە بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا 250 مێگاوات زیاد دەبێت و، تا مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو، بە زیادکردنی 250 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز، 750 مێگاوات کارەبا زیاد دەبێت.
هەروەها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: تا ئێستا بۆ 1.3 ملیۆن هاوبەشی کارەبا پێوەری زیرەک دانراوە و، بەهۆی پێوەری زیرەکەوە، کارەبا کۆنترۆڵ کراوە، کۆتایی بە سەرپێچییەکان هێنراوە و ئاستی خزمەتگوزاریی کارەبا بەرز کراوەتەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، رێژەی بە فیڕۆچوونی کارەبا لە 35% بۆ 25% کەم کراوەتەوە و 10% بۆ ناو تۆڕی کارەبا گەڕێندراوەتەوە و پاڵپشتیی دارایی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ پێدانی کارەبا بە تایبەتی پولی ماڵان گەیشتووەتە لە 70%.