حکومەتی هەرێم بڕیاری خەرجکردنی مینحەی 926 زیندانی سیاسیی دەرکرد

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستێکی تری زیندانییانی سیاسی بۆ مینحە (موچەی)ی بەردەوامی راگەیاند کە تێدا مینحەی 926 زیندانی سیاسیی خەرج دەکرێت .

 

لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە تێدا وەزارەتەکە رای گەیاند :” ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (١٤١١) لەرێکەوتی٢٥ / ٩ /٢٠٢٢ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (٩٢٦ ) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و کە هیچ موچەی تریان نییە ، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لەکاتی هاتنی موچەی مانگی (١٠ )ی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم خاڵانە ڕەچاو بکەن:-

۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پيويستيان به شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.

 

۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە ، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.

 

٣- ئه وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و موچەى تريان هەيه لەماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كەمنحەى زيندانى سياسى وەرناگرن و موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.

لیستی ناوەکان بەمشێوەیە:-

Back to top button