ناكۆكی لە هەواڵەكان هەیە لەسەر شنگال

ماوەیەكە باس لە فرۆشتن و تەسلیم كردنی شنگال دەكرێت و لایانێكی سیاسی كە پارتی دیموكراتی كوردستانە بەو تۆمەتە تۆمەتبار دەكرێت، بەڵام لەماوەی رابردوو، چەندین هەواڵ  لەسەر ئاستی دەوڵەتانی ئیقلیمی و ناوەندەكانی سیاسی حزبەكان هەوڵی پێچەوانەی ئەو هەواڵە بڵاو دەكرێتەوە.

لەماوەی رابردوو لە چەندین نەشرەی هەواڵی و راپۆرتی سیاسی لە چەندین میدیایی دیاری كراوە سێبەر و فەرمی حزبی، ئاراستە كراو، هەواڵی ” تەسلیم كردنی شنگال و فرۆشتنی شنگال بڵاو دەكرێتەوە، بەڵام هەر ئەو میدیا و سیاسیانەش باس لە هەواڵێكی پێچەوانەی ئەو هەواڵە دەكەن.

 

لەم بارەیەوە پێشتر پارتی كرێكارانی كوردستان رایگەیاند، كە ئەوان بوون هەولێریان پاراست، هەر لەسەر پاراستنی هەولێر چەندین جار یەكێتی و دژە تیرۆری سەر بەو حزبە باسیان لە پاراستنی هەولێر لەدەستی داعش كرد، لەدواین لێدوانی دا هەر لەمەر ئەو پرسە، سەرۆك كۆماری ئێران، لە رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاند كە ئەوە هێزەكانی ئێران بوون لێنەگەران هەولێر لەلایان داعشەوە داگیر بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە داعش لەكاتی هێرشی بۆ سەر كوردستان دەستی پێكرد، لەشنگالەوە دەستی پێكرد تا گەیشتە مەخمور واتا هێرشەكە لە شنگال نەوەستا، بۆیە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، هێرشی داعش لە شنگالەوە تا مەخمور بەیەك هێرشی  دەبینرێت بۆ سەر كوردستان، ناكرێتە دوو بەش بێت، ئەمەشە وا لەو لێدوان و هەواڵانە دەكات، كە راستگۆی و متمانەی نەمێنێت، چونكە ئەگەر شنگال فرۆشرابێت چۆن مخمور پارێزراو بووە، بۆیە ناكۆك لەناو ئەو جۆرە هەوڵانە هەیە كە راستی رووداوەكان ئاشكرا دەكات، كە داعش لەئاراستە گۆڕێنی بۆ سەر كوردستان دەستی لەهیچ ناوچەیەك نەپاراستووە و تەنها لەشنگالیش نەوەستاوە، بۆیە چاودێران پێیان وایە ئەو هێزانە هەولێریان پاراست لەدەست داعش ، لە شگالیش هێزی سیاسی ئەو شارەی فرۆشت، ئەمەش تەواو پێچەوانەی یەكترە.

هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، چونكە داعش هێرشی سەربازی لە شنگالەوە تا سەر هەولێر و كەركووك كردووە، كە خوێنی زیاتر لە 900 پێشمەرگە لەو شەرەدا رژاوە و فەرماندەی گەورە تێدا بووە، ئەمەش سەر بەهەمان ئەو حزبەیە كە تۆمەتبار دەكرێت بە فرۆشتنی شنگاڵ بۆیە ئەو هەواڵانە جگ لەوە لەناوەخۆی دا ناكۆكی زۆری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئامانجی مەترسیداری لەكاتی خۆی هەبووە كە تێدا رەچاوی دۆخی دژواری قۆناغەكەی نەكراوە، بۆ ئامانجی حزبی و سیاسی بەكار هێنراوە.

Back to top button