ئازاد جندیانی: ڕیفراندۆم كۆتایی بەوە هێنا كە داگیركەران و “ئەوانی دیكەش” مافی كورد تەفسیر بكەن.

 

لە پێنجەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان چەندین چاڵاکی جۆراوجۆر بەو بۆنەیەوە بەڕێوەچوون و سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرێكی ناسراوی كوردستانیش رای دەگەیەنێت، ڕیفراندۆم كۆتایی بەوە هێنا كە داگیركەران و “ئەوانی دیكەش” مافی كورد تەفسیر بكەن.

ئازاد جندیانی، سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر، لە بارەی ساڵڕۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان رای گەیاندووە: “لە پێنجەمین ساڵیادی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆییدا بە دەنگی بڵندەوە تا کەشکەڵانی ئاسمان دەڵێم: ڕیفڕاندۆم کۆتایی بەوە هێنا کە چیتر داگیرکەران و ئەوانی دیکەش، مافی کورد تەفسیر بکەن”.

هەروەك ڕوونی كردووەتەوە: “ڕیفڕاندۆم بە گوێی هەموو دونیای گەیاند کە مافی کورد یەک تاکە تەفسیری کورد پەسندی هەیە کە ئەویش سەربەخۆییە”.

Back to top button