دروستکردنی پــڕۆژەیـەکــی دیکەی نــیــشـتـەجــێـبوون بـۆ کـرێنـشـیـنــان راگەیاندرا

 

 

دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پـڕۆژەی دروســتـکـردنــی یـەکـەکـانـی نــیــشـتـەجــێـبوونی بـۆ ھــاووڵاتـیــانـی کـەمدەرامـەت و کـرێنـشیــنـانـی قـەزای عــەنــکـاوە راگــەیــانــد.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی وەبەرهێنان “شەوی رابردوو د. مـحـەمـەد شـوکـری ســەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێــنـانـی حـکـومـەتـی ھـەرێــمـی کـوردســتــان، بـە ئـامـادەبـوونـی ھـەریــەک لـە ئـانـۆ جـەوھــەر وەزیـری گــواســتـنــەوەو گـەیــانـدن و قــایـمـقـام و ســەرۆکـی شــارەوانـی عـەنــکـاوە پـڕۆژەی دروســتـکـردنــی یـەکـەکـانـی نــیــشـتـەجــێـبوون بـۆ خـەڵک و ھــاووڵاتـیــانـی کـەمدەرامـەت و کـرێنـشیــنـانـی کــریــســتـیـانـەکــانـی قـەزای عــەنــکـاوە راگــەیــانــد”.

 

روونکراوەتەوە: “پـڕۆژەکــە لـە ســنـووری قـەزای عــەنــکـاوە دەبـێـت و درێــژەپـێـدەری ھـەوڵـەکــانی کـابـیـنـەی نـۆیــەمـی حـکـومـەتـی ھــەرێــمـی کـوردســـتـانە، بــە ئــاراســتـەی یـارمــەتـیـدانـی ھــاووڵاتــیــانـی ھــەژار و کــەمــدرامـەت و کــرێنـشـیـنــان، کـە بـبــن بـە خــاوەنـی یــەکــەیـەکــی نـیـشــتــەجــێ بــوونـی خـۆیــان”.

 

دەستەی وەبەر‌هێنان ئاماژەی بەوەشکردووە: “پــڕۆژەکـــە ســێ جــۆری یــەکــەی نـیـشــتــەجــێبــوون لـەخـۆ دەگــرێ 80م بـە پـێـشــەکـی 8 ھـەزار دۆلار و 100م بـە پـێـشــەکـی پێنج ھـەزار دۆلار و 120م بـە پـێـشــەکـی شەش ھــەزار دۆلار دەبـێــت، دواتــر بـە قــســتــی 15 15 ســـاڵ دەبــێـــت”.

Back to top button