دۆخی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان ، زۆر مەترسیدارە

 

 

لە دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوو، خۆپیشاندەران لە شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان ، توانیان بە تەواوی کۆنتڕۆڵی ئەوم شارە بگرنە دەست و هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە پاشەکشێ بکەن ، حکومەتی ئێران بە هێرشێکی بەرفراوانی سەربازی ، توانی دەست بەسەر شارەکەدا بگرێتەوە ، چونکە هیچ هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی وەک حزبەکانی رۆژهەڵات ئامادەیی ئەوەیان نەبوو بچنە ناوشارەکانەوە .

 

بە پێی زانیارییە تایبەتەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک ، حکومەتی ئێران بە تانک و کۆپەری جەنگی و هێزی زەمینی و کۆماندۆ توانیویەتی شار کۆنتڕۆل بکاتەوە .

لە گەڵ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی شنۆ ، دەستکراوە بە ڕەشبگیر و زیاتر لە 60 لاوی ئەو شارە دەستگیر کراوە .

هەر لە نەخۆشخانەی شنۆوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ڕاگەیاندراوە ، لە هەمان رۆژدا ، تەرمی 5 لاوی کورد کە ڕاستەوخۆ لە دوای دەستگیرکردنیان گوللـە باران کراون براونەتە نەخۆشخانەی شنۆ ، بۆ ئەوەی تەرمەکانیان بە پارە ڕادەستی بنەماڵەکانیانی بکەنەوە .

Back to top button