شێخ جەعفەر: چوونه‌ ڕیزی حه‌شدی شه‌عبی خیانه‌ته‌ و له‌ خیانه‌تیش گه‌وره‌تره‌.

خواكوڕك

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ڕایده‌گه‌ێنێت” هەر كوردێك مسقاڵیك هۆشی هەبێت، بەهیچ بیانووێك ڕوو لە ڕیزەكانی حەشدی شەعبی ناكات.. دەشڵێت” ئەگەر ئەم ناونووسكردنە بۆ مەسەلەی سیاسی و كاركردن لەدژی كورد بەكار بهێندریت، ئەوا دەكەوێتە خانەی خیانەت و لە خیانەتێش گەورەترە.

(شێخ جەعفەر  مستەفا)، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و فەرماندەی یەكەی 70ی هێزی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوه‌ ”ئەم قەیرانە ئابوورییەی ئەمڕۆ ڕووی لە هەرێم كردووە و نەبوونی كار، بووەتە هەلێك تا حەشدی شەعبی بیقۆزێتەوە و گەنجانی كورد ببەنە نێو ڕیزەكانیانەوە، ئەوانەشی تا ئێستا پێوەندییان بە حەشدەوە كردووە، هەستی نەتەوایەتییان لاوازە و وەدوای پارە كەوتوون. بەڵام پێویستە دوژمنان ئەم ڕاستییە بزانن، بەدرێژاییی مێژوو هەركاتێك هەڕەشەیەك بۆ سەر كوردستان گەورە بووبێتەوە، كورد بەگشتی ڕووبەڕووی بوونەتەوە و ڕیزەكانی دوژمن چۆڵ كراوە.”

شێخ جه‌عفه‌ر زیاتر ڕوونی كردەوەته‌وه‌ ”پەلكێشكردنی گەنجانی كورد بۆ نێو ڕیزەكانی حەشد پیلانە، چونكە ڕكابەرییەكی سیاسیی زۆر گەورە لە عێراقدا هەیە و، چەندین جۆر حەشدی شەعبی هەیە. بەشێكی سەر بە مەرجەعییەت و وەزارەتی دیفاعە، هەشیانە سەر بە لایەن و گرووپی ترن. كە هەریەكەی بیر و باوەڕ و پلانێكی هەیە و جێبەجێی دەكات، بەڵام هەموویان لە ئاست كورد و دەستكەوتەكانی كورد كۆدەنگن.”

Back to top button