شایستەی مانگی هەشتی مامۆستایانی وانەبێژی سۆران دابەش دەکرێت
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ،لە لێدوانێکدا بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک ئاشکرای دەکات : “هەندێک پەروەرده مانگی حەوت و هەشتیان پێکەوە دابەش کردووە و هەندێکی دیكەیش مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە، بۆیه ئەو پەروەردانە مانگی هەشت دابەش دەکەن”.
کارۆخ عەبدوڵا هەروەها ئاماژە بەوە دەکات ، بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێتو هەر ئەمڕۆش شایستەی مانگی هەشتی مامۆستایانی وانەبێژی سۆران دابەش دەکرێت .
جێگەی ئاماژەیە وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەێمی کوردستان، رۆژی 3ی7ی2021 لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گهیاند: “بە ڕەزامەندیی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکوو ئێستا 43 ملیار دینار بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرج کراوە، مانگانە ئەوەی خەرج کراوە زیاتر لە 6 ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە”.