شەش لایەنی سیاسی واژۆیان له‌سه‌ر هاوپەیمانی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عێراق كردووه
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا فادی شه‌مه‌ری ئه‌ندامی نووسینگه‌ی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی ئاشكرای کرد، رێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كراوه.
لەم لێدوانەد شه‌مه‌ری ئاماژه‌ی بەوە کردووە ، له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، پارتی، یه‌كێتی، هاوپه‌یمانی عه‌زم، سیاده و بابلیۆن واژووی كۆتاییان له‌سه‌ر به‌شداریكردنیان له هاوپه‌یمانی “به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت” ئه‌نجامداوه.
لە درێژەدا شەمەری گوتی “بەو هیوایەین كاروباره‌كان به‌باشی به‌ڕێوه بچن و كاندیدی سه‌رۆككۆمار دیاری بكرێت و په‌رله‌مان ده‌ست به كاروباره‌كانی بكاته‌وه”.
به‌ره‌ی توركمانی دژی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی “به‌ڕێوه‌بردنی دەوڵەت”ـە و بەشداریکردنی لەو هاوپەیمانێیەتییە رەتدەکەنەوە.
ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی رایگەیاند، به‌شداری له هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا ناكه‌ن و به‌شێك نابن له‌و خوانه سیاسییه‌دا.
ساڵحی، دەشڵێت: “ئێمە واژۆمان نەکردووە بۆ پەیوەستبوون بە هیچ هاوپەیمانێتییەکەوە تاوه‌كو بەرنامەکەی نەبینین، نابینە شایەتحاڵی درۆ بۆ پرسێک کە کاریگەری لەسەر مافەکانی پێکهاتەکەمان و داهاتووی هاوپەیمانێتییەکە هەبێت”.
لە کۆتاییشدا نایشرێتەوە : “بەرەی تورکمانی دژی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نوێیه، ده‌یه‌وێت ده‌ست به دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مان بكرێته‌وه و سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت و دواتریش سه‌رۆكوه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رابسپێردرێت”.
جێگەی ئاماژەیە تا ئیستا ، واژۆی 183 پەرلەمانتار بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان کۆکراوەتەوە.