366 پرۆژە لە دهۆک لە بواری جێبەجێکردن دان

 

پارێزگاری دھۆک ئاشکرای دەکات لە چوارچێوەی پلانەکانی کابینەی نۆیەم ئاوەدانکردنەوەو پەرەپێدانی بواری پیشەیی ، لە ماوەی تەنھا ئەمساڵدا ٣٦٦ پڕۆژەمان ھەیە، کە ١١٩ پڕۆژە لەوانە کەوتوونەتە کار بە گوژمەی زیاتر لە ٤٠ ملیار دینار و ١٧٦ پڕۆژەش لە قۆناغی راگەیاندن و دیراسەکردن دان و لەم ڕۆژانە دەکەونە کار.

 

عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامژەی بەوە : “ئەمڕۆ ئەو پڕۆژانەی لە بواری ئاوەدانی و خزمەتگوزاری لە پارێزگای دھۆک ئەنجامدراون و ئەنجامدەدرێن، لە ساڵی ٢٠٢٠ ئێمە ١٣٧ پڕۆژەمان ھەبوو ١٢٣ پڕۆژە تەواو بوونە و ١٤ پڕۆژە ماون ئێستا کاری تێدا دەکرێت، ھەروەھا پڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢١یش ١١٥ پڕۆژەمان ھەبوو ٧٩ پڕۆژە تەواو بوونە و ٣٦ پڕۆژە کاریان تێدا ئەنجام دەدرێت، ھەروەھا لە ساڵی٢٠٢٢ ئێمە ٣٦٦ پڕۆژەمان ھەیە، لەوانە ١١٩ پڕۆژە کەوتوونەتە کار بە گوژمەی ٤٠ ملیار و ٥٩٤ ملیۆن دینار و ١٧٦ پڕۆژەش لە قۆناغی راگەیاندن و شرۆڤەکردن دان و لەم رۆژانە دەکەونە کار و ئەوانەی ماویشن کەمن ئەوانیش رادەگەینین و کۆی گشتی پڕۆژەکان لە سنووری دھۆک بەپێی پێویستی ھەر قەزا و ناحیەیەک بە گوژمەی ١٢٠ ملیار دینارن تەنھا بۆ ئەمساڵ، جگە لەو پڕۆژانەی لەلایەن وەزارەتەکان ئەنجام دەدرێن، بۆیە زۆرینەی پڕۆژەکان جێبەجێکراون و کەوتوونەتە خزمەت ھاووڵاتیان”.

 

لەکۆتاییشدا ئاماژە بەوە دەکات “دواکەوتنی پڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٢ بە هۆی گرانبوونی نرخی کەلوپەل بووە بە تایبەت ماددەی قێر، ئەمە بووە ھۆکار پڕۆژەکان دوابکەون، بەڵام بە گشتی بە شێوەیەکی دروست بەڕێوەدەچن و لە ماوەی ئەم دوو سێ ھەفتەیە پڕۆژەکان جێبەجێ دەکرێن”.

Back to top button