لە شەش مانگدا حکومەت زیاتر لە 628 ملیۆن دۆلار قەرزی پێشووی کۆمپانیاکانی نەوتی داوەتەوە

لە شەش مانگدا حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 628 ملیۆن دۆلار قەرزی پێشووی کۆمپانیاکانی نەوتی داوەتەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای زاڵبوونی بەسەر قەیرانەکان و رووبەڕووبوونی ئاڵنگارییەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، زیاتر لە 628 ملیۆن دۆلار قەرزی ساڵانی پێشووی کۆمپانیاکانی نەوتی داوەتەوە.

Back to top button