وەزارەتی تەندروستی ھەرێم دوو بڕیاری نوێی دەرکرد
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوو بڕیاری نوێی لە پێناو بەرژەوەندی و تەندروستی گشتی هاووڵاتیان دەرکرد
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دراوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕك رای گەیاندووە،” بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەپێناو بەرژەوەندی و تەندروستی گشتی ھاوڵاتیان، وەرگرتنی ڤاکسین بۆ تەمەنی سەرو پێنج ساڵان زیادکرا.
لە راگەیێندراوەکە هەروەها هاتووە، “ژەمی چوارەمی پاڵپشتیکار بە خوازیاری دەتواندرێت وەربگیرێت.