ئەو کاتەی سەرۆک بارزانی چووە سلێمانی و بەرهەم ساڵح شۆفێری بۆ دەکرد، چی ڕوویدا؟
له بەرگی پێنجەمی كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه نووسراوه و رووداوه‌كانی ساڵی 1991 تا 2002 له خۆی ده‌گرێت، چه‌ندان رووداوی مێژوویی ده‌خاته ڕوو.
سه‌رۆك بارزانی له به‌شێكی كتێبه‌كه‌دا ده‌ڵێ، رۆژی دووی تشرینی یه‌كه‌می 2002 له دووكان سه‌ردانی مام جه‌لالمان كرد، چونكه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌م سه‌ردان و چاوپێكه‌وتنه پێویست بوو، له سه‌ردانه‌كه‌دا شاندێكی گه‌وره‌ی پارتیم له‌گه‌ڵ خۆم بردبوو كه ئه‌و هه‌ڤاڵانه بوون، سامی عه‌بدولڕه‌حمان، جه‌وهه‌ر نامیق، رۆژ نووری شاوه‌یس، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، مه‌سرور بارزانی، زه‌عیم عه‌لی، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، برووسك شاوه‌یس و فه‌ره‌یدوون جوانڕۆیی. مام جه‌لال و هه‌موو سه‌ركردایه‌تی هه‌تا هیزۆپ هاتبوون، بۆ پێشوازی جه‌ماوه‌رێكی زۆریش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا وه‌ستابوون، دیاربوو هه‌موو ئه‌و سه‌ردانه‌یان پێ خۆش بوو، له‌سه‌ر داوای مام جه‌لال له‌گه‌ڵی سواری ئۆتۆمبێل بووم، نه‌وشیروان مسته‌فا و كۆسره‌ت رهسووڵیشمان له‌گه‌ڵ بوو، به‌رهه‌م ساڵح ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ ده‌خوڕی و ئه‌م سه‌ردانه كۆتایی به هه‌موو كێشه‌كان هێنا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك نووسیویه‌تی، دوای به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ئاشتی و به‌هێزبوونی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی، رۆژی 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2002 په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی، كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ست، به‌ڕاستی رۆژێكی مێژوویی بوو، جارێكی تر هیوایه‌كی زۆر بۆ گه‌لی كوردستان گه‌ڕایه‌وه. مادام میتران له پاریسه‌وه به‌تایبه‌تی هاتبوو بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به من و مام جه‌لالی گوت، “ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ردووكتان ئاشت ده‌بمه‌وه، ئه‌گینا له هه‌ردووكتان عاجز بووم”.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا وتارێكم پێشكه‌ش كرد و دواتر مام جه‌لالیش وتارێكی پێشكه‌ش كرد، ئه‌ندامانی نوێی لیستی سه‌وز سوێندی یاساییان خوارد.
سەرۆك بارزانی زیاتر نووسیویەتی، لە رۆژی هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌می 2002 سه‌ردانی سلێمانیم كرد و جگه له نێچیرڤان بارزانی و ئازاد به‌رواری كه وه‌ك ئێشكگر له مه‌كته‌بی سیاسیی مانه‌وه، هه‌موو سه‌ركردایه‌تی پارتیم له‌گه‌ڵ خۆمدا برده سلێمانی، پێشوازییه‌كی یه‌كجار گه‌رم و گه‌وره‌مان لێ كرا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتارێكم پێشكه‌ش كرد و داوای لێبوردنم له گه‌لی كوردستان كرد، رام گه‌یاند ئێمه به‌رپرسیاریه‌تیی ده‌گرینه ئه‌ستۆ، به‌ڵام ئاماده‌ین له دادگایه‌كی بێلایه‌ندا له هه‌موو رووداوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ بكۆڵرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بۆ گه‌لی كوردستان ئاشكرا بن”.