بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی چەند پڕۆژەیەک لە زاخۆ دادەنرێت

 

ئەمڕۆ سێشەممە 27 ی ئەیلوول ، کاتژمێر 10:30 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەردی بناخەی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە گوژمەی  26 ملیار و نیو دینار دادەنرێت.

 

پڕۆژەکان بریتین لە :

 

* دروستکردنی جووتسایدی ئیبراھیم خەلیل – باچیکا.

* دروستکردنی جادەی سەرەکی جووتساید لە ناحیەی دەرکار.

* دروستکردنی جووتسایدی باتیفا.

*دروستکردنی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی ئەردەوان لە زاخۆ .

* دروستکردنی قوتابخانە لە گوندی دەشتمرێ.

* نۆژەنکردنەوەی بازاڕی کۆنی زاخۆ.

Back to top button