ئۆکراینا بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی ئەمریکا تەیارکرا

 

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی “ناسامز”ی لە ئەمریکا وەرگرتووە.

 

نوسینگەی سەرۆكی ئۆكراینا ڕایگەیاند،  زێلێنسكی لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا كە وەزیری بەرگری و ژمارەیەك بەرپرسی سەربازی ئامادەی بوون، لە نێویاندا پرسی بەكارهێنانی چەكی سەربازی نوێ لەلایەن هێزەكانی “دوژمن” و چۆنیەتی مامەڵەكردن بەو چەکە نوێیەی لەگەڵیان تاوتوێكردووە.

Back to top button