خولەكێك بێ دەنگی و ڕێزڵینان لە چییەوە ھاتووە

خواكوڕك
تا ئیستا زۆربەمان بۆ رێزگرتن لە گیانی شەهیدان وكارەساتەكانی هەوریش بە وڵات بوون چەند دەقیقەیەك بە بێدەنگی وەستاوین, كە ‏ “MOMENT OF SILENCE “یەكەم جار لەلایەن ڕۆژنامەنووسی ئوسترالی “ئیدوارد جۆرج هۆنی”ـیەوە پێشنیاز كرا، كە لە وتارێكدا لە ڕۆژنامەی تایمز لە 1919 بۆ قوربانیانی جەنگی یەكەمی جیهانی نووسی بووی، پێشنیازی ئەوەشی كرد ماوەیەك بێ دەنگی بوەستن بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیەكانی ئەو جەنگە خوێناوییە .
دواتر لە لایەن شا جۆرجی پێنجەم، (شای بەریتانیا لە 1910 تا 1936) بیرۆكەكەی لە ئەستۆ گرت و بیری لەوە كردەوە ماوەكە بكات بە 5 خولەك، بەڵام دواتر كەم كرایەوە ، شای بەریتانیا لە 7ی 11ی 1919 لەكاتی ئامادەكاری بۆ ئاهەنگی یەكەم ساڵەی كۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی یەكەم، كە لە 11ی11ی 1919 بەڕێوەچوو، فەرمانێكی شاھەنشایی بۆدەركرد و كردی بە عورفێكی نیشتیمانی و لە سەراسەری شانشینەكەی جێبەجێدەكرا.
شا جۆرجی پێنجەم نووسیبووی: لەو ساتەی ئاگربەست دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، لە كاتژمێر 11:00 لە ڕۆژی 11 ی مانگی 11، كەمێك بە بێ دەنگی ڕادەوەستین بۆ ماوەی دوو خولەك، هەموو چالاكییەكانمان ڕادەگرین ڕۆژكەش باوزەدكرا بە “رۆژی ئەمنیستی – AMNESTY DAY”
لەو كاتەوە بەریتانیا، لە بۆنەكاندا دوو خولەك بە بێ دەنگی ڕادەوەستن، خولەكێك بۆ قوربانییەكان و خولەكێك بۆ ئەوانەی ڕزگاریان بووە،بەشێكی زۆری وڵاتە شانشینەكانی ئەوروپا و جیھانیش كار بەو عورفە دەكەن لە بۆنە نیشتیمانی و سەربازی و نێونەتەوەیێەكان .
بەڵام فەڕەنسا و بەشێكی تری وڵاتانی ئەسكەندەناڤی و عەرەبیش زۆرێك لە وڵاتانی تری جیھان ، دوو خولەكیان بە زۆر زانی و كردیان بە یەك خولەك.

سەچاوە / Adecco

Back to top button