ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ لە عێراق رادەگەیەندرێت

 

عەممارحەکیم ، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی ئه‌لرافیده‌ین ئاشکرای دەکات ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی عێراقه‌وه‌ رادەگەیەندرێت

عەممار حەلیم هاوکات ئاماژە بەوە دەکات به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق و ده‌ربازكردنی وڵات له‌و دۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕێت ئەو هاوپەیمانییە نوێیە دادەمەزرێنن .

 

 

لە کۆتاییشدا ڕوونی دەکاتەوە ،ره‌وتی سه‌در هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی سیاسییه‌ له‌ عێراق، هه‌موو كاتێك ده‌رگاكه‌مان كراوه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ماندا، هه‌ر چه‌نده‌ داوای گفتوگۆمان له‌ ره‌وتی سه‌در كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌مانی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

Back to top button