چاپێکی نوێی دراوی عێراقی دەخرێتە بازاڕەوە
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: چاپی نوێی دراوی عێراقی دەخەنە بازاڕەوە.
مستەفا غالب ئەمڕۆ سێشەممە، لەمیانەی بەشداریکردنی لە كۆڕبهندی ئهلرافیدهین لە بەغدا گوتی، کار لەسەر دەرکردنی چاپێکی نوێ دراو دەکەین بە بەهاى 20 هەزار دینارو، دەخرێتە بازاڕەوە.”
گوتیشی:” دەرکردنی ئەم چاپە نوێیەی دراو بە ئامانجی هاوسەنگی لەگەڵ پێداویستییەکان و هاوتاکردنی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
سەبارە بە پرسی لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی، مستەفا غالب ئاماژەی بەوەکرد:”لابردنی سفرەکان پێویستی بە دەرکردنی یاسایەک هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش رەشنووسی یاسایەک لەم بوارەدا لەلایەن بانکی ناوەندییەوە ئامادەکراوە و پێشکەشی حکومەتی پێشوو کراوە”.