قەرزێك بە بڕی 15 تا 100 ملیۆن دینار بە هاووڵاتیانی ههرێمی كوردستان دهدرێ

وهزارهتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا رایدەگەیێنێت : قەرزێك بە بڕی 15 تا 100 ملیۆن دینار بە هاووڵاتیانی ههرێمی كوردستان دهدرێ
لە گشتاندنەکە کە بۆ فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ناردووە، رای گەیاندووە، دوا بەدوای واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بانکی (القرطاس ئیسلامی) بەمەبەستی دابینکردنی قەرزی بانکی و پاڵپشتی پڕۆژەکانی جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری قەرزەکە دەدرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی مهرج و ڕێكارهكانیش، ئاماژه بهوه كراوه:
1- وەرگرتنی مامەڵەی جووتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری، ئەوانەی کە خوازیارن سوودمەند بن بە مەبەستی دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند و بەرزکردنەوەی بۆ بەرێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەت.
2- پشتگیریی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانمان لەگەڵ سەرجەم بەراییەکانی تایبەت بە پڕۆژەکە هاوپێچ دەکرێت، بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و پەسهندکردن و ئاڕاستەکردنی بۆ بانکی ناوبراو 3- خاوەن بیرۆکە پێویستی بە (کەفیل)ـێک دەبێت، بۆ بانکی ناوبراو، کە فەرمانبەری حکوومەت بێت.
4- بڕی قەرزەکە لە (15,000,000 تا 100,000,000) پانزە ملیۆن دەست پێدەکات تا سەد ملیۆن دیناری عێراقی، بەگوێرەی ئاستی پڕۆژەکە، لە ماوەی (1 ساڵ تا 5 ساڵ) قەرزەکە دەدرێتەوە و لە دوای شەش مانگی یەکەمی سوومەند بوونی قەرزەکە.
5- کاری وەزارەتمان تەنیا هەڵسەنگاندن و پەسندکردن و پشتگیری و چاودێریی پڕۆژەکانە لە رووی هونەری و پێشخستن و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ جووتیاران و دەرچوانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری .
6- سەرجەم رێکارە کردارییەکان وەکوو (یاسایی، دارایی و کارگێری)لە بانک یەکلایی دەکرێنەوە لەگەڵ خاوەن پڕۆژەکە.