لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی بۆ زانایانی ئایینی کۆمەڵی دادگەری : پێویستە بە ڕاستگۆیانە قسە بکەن لەگەڵ خودا و گەل

لە راگەیێندراوێکدا لقی ھەولێری یەکێتی زانایان وەڵامی راگەیێندراوەکەی زانایانی کۆمەڵی دادگەری دەداتەوەو دەڵێ: پاراستنی بنەما پیرۆزەکانی ئایینی ئەرکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی وزانایانمانە

لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەیەکی دراوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕك، لقی هەولێری یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە كوردستان رای گەیاندووە: “دوای خوێندنەوەی راگەێندراوەکەی زانایانی کۆمەڵی دادگەری ، ئێمە لە لقی ھەولێری یەکێتیی زانایان چەند خاڵێك دەخەینە ڕوو”.

راشیگەیاندووە “ئەرکی ئێوە نییە وەک زانایانی کۆمەڵی دادگەری، زانای ئایینی دەبێ خزمەتی ئایین بکات نەک پشتگیریی بەیاننامەی پارتێکی سیاسی”، بەڵام زانایانی كۆمەڵی دادگەری “کاری رێکخستنی حزبی و سیاسی لە ناو مزگەوتەکاندا دەکەن و خۆتان بە شانازییەوە لە زۆر شوێن باسی ژمارەی مزگەوت و مامۆستای سەر بە رێکخستنەکانتان دەکەن، ئەمەش پێچەوانەی پرەنسیپەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و یاسا بەرکارەکانە، کە شوێنی ئایینی بۆ کاری سیاسی رێگەپێدراو نییە”.

لە ڕوونكردنەوەکەدا بۆ زانایانی کۆمەڵی دادگەری دەشلێت: “ئێوە کە خۆتان بە ئیسلامی دادەنێن، پێویستە راستگۆیانە قسە بکەن، لە بەرامبەر خودا و گەل، چونکە قسە بەرپرسیارییەتیی ئایینی و ئەخلاقییە، ئایا کەی قەدەغەی فێربوونی قورئانی پیرۆز کراوە؟ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خاوەنی سەدان بنکەی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزە، ئەمە بوختانێکی زۆر گەورەیە، دواتر وەزارەت بەپێی یاسا بەرپرسە لە کاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان، ئەوەی وەزارەتی ئەوقافیش دەیڵێت و دەیکات، هەماهەنگی کردنە، ناکرێت هەر کەسێک بە ئارەزووی خۆی و ئایدیای سیاسیی خۆی پڕۆگرامی ئایینی و پەروەردەیی ئایینی، بۆ گەنجان و قوتابیان و کچ و کوڕانی کوردستان دابڕێژێت، لە هیچ وڵاتێکی جیهانی ئیسلامیش شتی وانییە، پێویستە ئەم بابەتە لەلایەن خەڵکی شارەزا و پسپۆڕ و ئەکادیمی دابندرێت و لەژێر چاودێریی حکوومەتی هەرێمی كوردستاندا بێت”.

دووپاتی كردۆتەوە كە بەپێی یاسا بەرکارەکان، ئەم بابەتانە بابەتی سەرەکیی حکومەتی هەرێمی كوردستانە، نازانین بە چ یاسایەک ئێوە دەیکەنە بابەتی خۆتان؟”.

لە كۆتاییشدا لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی پێیان دەلێ “باش بزانن، مامۆستای ئایینی ئەگەر بوختان بە ناڕاست هەڵبەستێت، سزاکەی لای خودای گەورە قورسترە”.

Back to top button