سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان دواین زانیاری لەسەر گرته ڤیدیۆكە بڵاوده‌كاته‌وه كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه
خواكوڕك
ڤیان سلێمان سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاو كراوەتەوە، كە تێیدا پیاوێك و ژنه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ون و پیاوه‌كه به شێوه‌یه‌كی ناشرین به‌رانبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی قسه‌ده‌كات و تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌خاته پاڵ كه “پاكیزه نه‌بووه دەلێت ئەمە ساڵێك بە لەئێستایە، كەسانی تۆمەتبار دراونتە دادگا و مافی ئافرەتەكەش لەرووی یاساییەوە وەرگیراوەتەوە”.
ڤیان سلێمانی دەشلێت، دوای ئەوەی کە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ڤیدیویەک بڵاو کراوەتەوە کە لە لایەن پیاوێک دوور لە بەها مرۆڤایەتیەکان لە روانگەی هزری پیاو سالاریەوە بە توند‌وتیژترین و قێزەونترین شێوە لەگەڵ برایەکیدا سوکایەتی بە هاوژینەکەی دەکات ، بۆ ئاگاداربونی هەموو لایەک ئەو کەیسە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٦ هەر لەو کاتەدا لەلایەن ئەنجومەنی دهۆکی رێکخراوەکەمان یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەدواداچون بۆ ئەو کەیسە کراوەو لایەنە پەیوەنددارەکانی ئەو سنورەی لە بارەیەوە ئاگادار کراوەتەوە”.
هەروەها دەشلێت، لایانی پەیوەندی داریش ئیجرائاتی پێویستیان ئەنجام داوەو کەیسەکە مەجرای یاسایی خۆی وەرگرتوە تاوانباران کە هاوژینەکەی و برای هاوژینەکەیە سزا دراون و لە زیندانن مافی ئافرەتەکە لە رووی یاساییەوە دەستەبەر کراوە”.