وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراكی راگەیاند

وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشكردنی ڕاستەوخۆی كارتی ئەلیكترۆنیی بەشەخۆراكی بەسەر خەڵكی لە پارێزگای نەجەف ڕادەگەیەنێت .

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانی لە چوارچێوەی پڕۆژەی ئۆتۆماتیكیكردنی كارتی بەشەخۆراكی و بە هاوكاری لەگەڵ بەرنامەی خۆراكی جیهانی دەستپێكردنی دابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراكی بەسەر خەڵكی قوتابخانەكانی گەڕەكی ئەلعەسكەری لە پارێزگای نەجەف راگەیاند .

شایانی باسە بەكارهێنانی سیستمی كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك كارئاسانی دەكات بۆ پێداچوونەوەی هاووڵاتی لەڕێگەی مۆدێرن بۆ پەیوەندیكردن لەبری پێداچوونەوە بە بەشەكان و بەدەركردنی رۆتین و كەمكردنەوەی كات بۆ هەموو شتێك كە پەیوەندی بەو كارتەوە هەیە لە حاڵەتی لەدایكبوون، مردن یان دابەشبوونی خێزان.

Back to top button