سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئەیلوولی 2022، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ شاری زاخۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کۆبووەوە.

 

سەرۆکی حکومەت دەستخۆشیی لە سەرپەرشتیاری ئیدارە و بەرپرسانی دیکەی دەڤەرەکە کرد بۆ هەوڵ و ماندووبوون و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بە سەرکەوتوویی کە لە ماوەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگی لە ناو شاری زاخۆ و سنووری ئیداری ناوچەکە ئەنجام داوە و هەندێکیشان ئێستا لە جێبەجێکردندان.

 

سەرۆکی حکومەت وتی خەڵکی زاخۆ قوربانییەکی زۆریان داوە و ڕۆڵێکی گرنگییان لە خەباتی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و شایەنی ئەوەن بە شێوەیەکی شایستە خزمەتیان بکرێت.

 

سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی دەڤەرەکەی ڕاسپارد، کە هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان. دووپاتیشی کردەوە کە بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی هاووڵاتییان، پێوەری سەرەکی سەرکەوتنی بەرپرسانە.

Back to top button