سەرۆکی پێشووی روسیا هۆشداری دەداتە رۆژئاوا: هەڕەشەی ئەتۆمی جددییه‌

دیمیتری مێدڤیدێڤ كه‌ ئێستا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیایه‌ له‌ لێدوانێكدا هۆشدایدایه‌ وڵاتانی رۆژئاوا و رایگه‌یاند، مۆسکۆ مافی تۆڵەسەندنەوەی هەیە، کاتێک گرژییەکان بەرزدەبێتەوە لەگەڵ ڕۆژئاوا لەسەر ریفراندۆمەکان، کە لە ناوچە ئۆکرانییەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ڕوسیادا به‌ڕێوه‌ده‌چن.

مێدڤێدێڤ لە چەند مانگی رابردودا جار جار لێدوانی شەڕانگێزی سەبارەت بە ڕۆژئاوا و ئۆکراینا بڵاوکردوەتەوە، ئه‌و ده‌ڵێت، “هەڕەشەی ئەتۆمی فێڵ نییە” هەروەها لە وەڵامی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کە رۆژی دووشەممە و
گوتی، “باوەڕ ناکات” و سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتن “فریودەر”ه‌، وتی، “مۆسکۆ ئامادەیه‌ بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی له‌پێناو بەرگریکردن لە خۆی”.

لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا هەفتەی رابردوو پوتن رایگەیاند، مۆسکۆ “هەمو ئامڕازێکی بەردەست” بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی روسیا و گەلەکەی ئەگەر یەکپارچەیی خاکەکەی بخرێتە مەترسییەوە.

Back to top button