ھەر کەسێك ببێتە حەشدی شەعبی بەماڵ و منداڵ دەردەكرێت لەكوردستان

خواكوڕك
 
ماوەیەكە چەند كەسێكی سەر بەیەكێتی و گۆڕان و چەند لایانێكی تر، دەستیان كردووە بە نانووسینی گەنجان، یەكێتی و پارتیش لەزاری سەركردەكانیان هۆشداریان داوەتە ئەو كەسانەی كەناوی گەنجان دەنووسن، ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی عەلی عەونی دەلێت، گەنجانی كورد بۆ حەشدی شەعبی ناونووس بكات، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت.دەشڵێت” ناونووسكردنی گەنجان بۆ ڕیزەكانی حەشدی شەعبی مۆدێلێكی نوێی جاشایەتییە هەر لەسەر ئەو پرسە ئەحمەد قەدەفەری جێگری مەڵبەندی 9ی شارەزووری یەکێتی سەبارەت بە ناونووسکردن بۆ چوونە نێو حەشدی شەعبی،لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی قسەیان کردووە و پێیان راگەیاندوون، هەرکەسێک ببێتە حەشد، جاشە”.
 
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگەیاندوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەزگا ئەمنیەكان سەرجەم شارەكانی كوردستان واتا لە زاخۆ تا خانەقین لەگفتوگۆدایە، بۆ رێگا چارەیەك بۆ چارەسەری ئەو كێشانەی كە ناوی گەنجان بۆ حشدی شەعبی دەنووسن، دەلێت یەكێتی و پارتی دەستی حكومەتیان كراوە كردووە لەوەی ئەگەر لایانگران و بەرپرسانی ئەوانیش ئەو تاوانە بكەن، دەستگیر بكرێن”.
 
سەرچاوەكە دەشلێت، هەر كەسێك ناوی خۆی بنووسێت و یان بیەوێت ناوی خەڵك بنووسێت بۆ حشدی شەعبی ئەوە بێ شك سەرباری لێپێچینەوە و ئاگادار كردنەوە، ئەوە كەسی تاوانبار بەدەركردن لەسنوری كوردستان مەحكوم دەكرێت، واتا هەركەسێك ناوی بنووسێت و یان ناوی گەنجان بنووسێت لەكوردستان دەردەكرێت رەوانەی دەرەوەی سنوری كوردستان دەكرێت ناسنامەی كوردستانی بۆنی لێدەستێنرێتەوە”.
 
 
Back to top button