سێ گولە هاوەن لە نزیک پەرلەمانی عێراق کەوتنەخوارەوە .
کەمێک پێش ئێستا، سێ گولە هاوەن لە نزیک پەرلەمانی عێراق کەوتنەخوارەوە .
بەپێی زانیارییەکان، کەمێك پێش ئێستا سێ گولە هاوەن لە نزیک پەرلەمانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتنەخوارەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت.
کەوتنەخوارەوەی ئەم گولە هاوەنانە لەکاتێکدایە کە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەدەچێت.
میدیا عێراقییەکانیش بڵاویان کردەوە کە لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا تاوەکو ئێستا سەروی 10 بریندار هەیە.