محەمەد حاجی مەحموود: نابێت هەرێمی کوردستان ببێتە جێگای یەکلاکەرەوەی ململانێی دەرەوەی هەرێم
محەمەد حاجی مەحموود سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆی راگەیاند و دەڵێ، نابێت هەرێمی کوردستان ببێتە جێگای یەکلاکەرەوەی ململانێی دەرەوەی هەرێم.
سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لە پەیامەکەیدا دەڵێ: بە نیگەرانیەوە ئەڕوانینە بۆردومانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبەکانی کوردستانی ئێران، کە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە، باشترین ڕێگا لە نێوان هەردولا گفتوگۆیە.
محەمەد حاجی مەحموود راشی دەگەیەنێت: نابێت هەرێمی کوردستان ببێتە جێگای یەکلاکەرەوەی ململانێی دەرەوەی هەرێم، باجەکەی خەڵکی کوردستان دەیدات هەموو کێشەکان لە ڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر دەکرێن.