بە بەهای زیاتر لە 97 ملیۆن دینار كورسی و مێزی دانیشتن بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی هەولێر دابین دەكرێت

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: بەمەبەستی پەرەپێدانی كەرتی گەشتیاری لە سنووری شاری هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی (٩٧،٩٧٠،٠٠٠) نەوەد و حەوت ملیۆن و نۆ سەد و حەفتا هەزار دیناری بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی تایبەت بە كەرتی گەشتیاری خەرج دەكات.

گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی كەرتی گەشتیارییە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی كورسی و مێزی دانیشتن لە ناوچەی دڵۆپە و گۆمەسپان بە گوژمەی ٤٨،٩٨٥،٠٠٠ دینار و هەروەها پرۆژەی دووەمیش دروستكردنی كورسی و مێزی دانیشتن لە ناوچەی خانزاد و هەنارە و ڕێگەی پیرمام بە گوژمەی ٤٨،٩٨٥،٠٠٠ دینار لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر.

Back to top button