کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات

كونسوڵخانه‌ی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌ولێر، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سوپای پاسداران ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29/9/2022، كونسوڵخانه‌ی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (توویته‌ر)، په‌یامیكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، هۆڵه‌ندا، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هێرشانه‌ی ئه‌مدوایه‌ی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه‌ له‌ لایه‌ن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌و هێرشه‌ هه‌ڕه‌مه‌كییانه‌ بوونه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی هاووڵاتیانی بێتاوان و رۆژنامه‌وانان. بیرمان لای قوربانیان و كه‌سوكاریانه‌.

Back to top button