فوئاد حوسێن: ئێران و توركیا ده‌یانه‌وێت کێشەکان لەناوخۆی وڵاتەکانیان بگوازنەوە بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان
وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیێنێت: ئێران و توركیا ده‌یانه‌وێت کێشەکان لەناوخۆی وڵاتەکانیان بگوازنەوە بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، حزب و رێكخراوه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ئێران و توركیا پرسێكی تایبه‌ت به‌و دوو وڵاته‌ن، به‌ڵام ئه‌و دوو وڵاته ده‌یانه‌وێت كێشه‌كانان لەناوخۆی وڵاتەکانیان بگوازنەوە بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند، په‌كه‌كه رێكخراوێكی توركییه و له ساڵی 1991ـه‌وه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی چه‌كداری بوونی هه‌یه و بووه‌ته كێشه بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتێكدا حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش له ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه له عێراق بوونی هه‌بووه، به‌ڵام بۆردومانه‌كانی ئێران و توركیا ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت كێشه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.