فه‌ره‌نسا: هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.

وەزارەتی دەرەوەی فه‌ره‌نسا رایدەگەیێنێت: هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كەی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ی سوپای پاسدارانی كرد بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی هه‌رێمی کوردستان و رای گەیاند:” هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا راشیگەیاندووە، فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاڵپشتیكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

Back to top button