وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕیاری ڕاگرتنی ڤێستیڤاڵێکی دەرکرد

لە راگەیێندراوێکدا کە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوەو تێدا رای گەیاند: “بڕیار بوو ڕۆژانی 30/9/2022 تا 2/10/2022، هەشتەمین فێستیڤاڵی کولتوورە جیاوازەکان کە ساڵانە وەزارەتمان ئەنجامی دەدات، لە ڕانیە و بە ئامادەبوونی چەندین گرووپ و تیپی هونەری لە چەندین وڵاتی جیهان ساز ده‌كرێت، بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی پێش هات، لە بۆردومانیکردنی خوشک و برایانی ڕۆژهەڵات و شەهیدبوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل، بە بڕیاری وەزیری ڕۆشنبیری فێستیڤاڵەکە ڕاگیرا”.

 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: “ده‌ستخۆشی و سوپاس بۆ به‌شداران و ئاماده‌كارانى هەشتەمین فێستیڤاڵی کولتوورە جیاوازەکان”.

Back to top button