لێكۆلینەوەكان دەست پێدەكات بۆ ئەو ئافرەتەی سوتێنرابوو

خواكوڕك
دەستەی مافی مرۆڤ بەدوا داچون بۆ ئەو ئافرەتە دەكات كەلەلایەن مێردەكەی سوتێنرا، دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوو لەشاری هەولێر ئافرەتێك لەلایەن هاوسەرەكەی سوتێنرا بەبەرچاوی منداڵەكانی ، تیمێكی تایبەت دەسته مافی مرۆڤ ‌ لە بەڕواری ٧/٣/٢٠١٧ دامەزرا، كەیسەكە بووە ھۆی دروستبوونی نارەزاییەكی توندی ڕێكخراوەكانی ئافرەتان و پاراستنی خێزان و میدیا و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی.
بەو ھۆییەشەوە دەستەی مافی مرۆڤ بریاریدا بەدواداچوونەكانی دەست پێیبكات، بەسەرپەرشتی (تافگە عمر)بەرێوەبەری گشتی یاساو پاراستنی مافی مرۆڤ و ئەندامێتی (لیزاصدق و محمودشێرزاد) سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سوتانیان كرد بۆ ئاگادار بون لەرەوشی ژیان و كەیسەكەی.
لێژنەكە لەوبارەوە چاویان كەوتەوە بەباوكی ناوبراو ئەویش بەتێروتەسەلی رووداوەكەی بۆ گێرانەوەو وتی ئێمە سكالای خۆمان تۆمار كردوەو چاوەرێ ی بریاری كۆتایی دادگاین چونكە سەرەرای ئەوەی ژنەكە خۆی سوتاندوە لەئەنجامی فشاری زۆری پیاوەكەی بەڵام پیاوەكەی لەجیاتی ئەوەی هاوكاری بكات بۆ رزگاركردنی كەچی زیاتر هاوكاربووە بۆ ئەوەی بسوتێ وبەبەرچاوی منداڵەكانی.
چاوەڕوان دەكرێت دەكرێت دوای ڕاپۆرتی لێكۆلینەوەكانی لێژنە تایبەتەكەی دەستەی مافی مرۆڤ كەیسەكە لە دادگاكانەوە ڕێچكەی یاسایی خۆی بگرێت .

Back to top button