باڵیۆزی ڤاتیکان سڵاوو ڕێز و سوپاس و پێزانینی قەداسەتی پاپای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ـی ئەیلوولی 2022 مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز مەتران میتیا لێسکۆڤار باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق کرد .

 

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڤاتیکان تاووتوێ کرا.

 

باڵیۆزی ڤاتیکان سڵاوو ڕێز و سوپاس و پێزانینی قەداسەتی پاپای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ بەهاناوەچوون و میوانداریکردنی ئاوارە و پەنابەران بەگشتیی و کریستییانەکان بەتایبەتی، کە لە کەشێکی ئارام و ئاشتییانەدا لە هەرێمی کوردستان دەژین.

 

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە برەودان بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان دووپات کردەوە.

Back to top button