مه‌سرور بارزانی: ئێمه‌ گه‌لێكی ئاشتیخوازین، نامانه‌وێ گرفت بۆ هیچ وڵاتێك دروست بكه‌ین

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەشداری لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر ڕایگەیاند ، ئێمه‌ گه‌لێكی ئاشتیخوازین، نامانه‌وێ گرفت بۆ هیچ وڵاتێك دروست بكه‌ین

 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە ڕۆڵی  زانكۆی سه‌لاحه‌دین گوتی : رۆڵێكی به‌رچاوی له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات هه‌بووه‌.

هاوکات ئاماژەی بەوە کرد ، زانكۆی سه‌لاحه‌دین بنه‌ما و سه‌رچاوه‌ی زۆرێك له‌ زانكۆكانی كوردستان بووه‌.

 

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، سه‌رۆك بارزانی له‌ ساڵه‌ سه‌خته‌كاندا پشتگیری تایبه‌تی له‌ زانكۆكاندا كردووه‌.

 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆتاییدا ئاماژەی بە هێرشە مووشەکییەکانی دوێنی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان کردگوتی :   ئه‌و په‌لامارانه‌ی كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر خاكمان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ناكات، ئێمه‌ گه‌لێكی ئاشتی خوازین، گرفت بۆ هیچ وڵاتێك دروست ناكه‌ین.

Back to top button