سەرۆكی پارتێكی توركمانی: كێشەكانی توركمان لە كوردستان چارەسەر دەبن نەك بەغدا

خواكوڕك
دوای ئەوەی عێراق بەرەو عێراقێكی تائیفەگەری هەنگاوی نا, لیستی توركمان هیوایەكیان بە عێراق نەماوە , سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی، ڕای دەگەیەنێت، كێشەكانی نەتەوەی توركمان، لە كوردستان چارەسەر دەبن نەك بەغدا، دەشڵێت، بەشێك لە بەرپرسانی توركمان، لە بەغدا تەنیا نوێنەرایەتی خۆیان دەكەن.
عیرفان كەركووكلی، سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی، ڕایگەیاند :” كێشە و مافە ڕەواكانی گەلی توركمان، لە كوردستان چارەسەر دەبن نەك بەغدا، لە بەر ئەوەی توركمان هاوشێوەی كورد و نەتەوەكانی دیكه لە سەر خاكی كوردستان دەژین و پێكەوە دەبێت بۆ چارەسەری گرفتەكان و هەوڵ بدەین و هەنگاو بۆ سەربەخۆیی كوردستان بنێین”.
ئەوەشی خستە ڕوو كە بەشێك لە بەرپرسانی توركمان لە بەغدا، لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان كار دەكەن، گوتیشی :” ئەوان تەنیا نوێنەرایەتی خۆیان دەكەن و بابەتی مەزەهبییان لە لا گرنگترە لە بابەتی نەتەوەیی، بۆیە گەلی توركمان لە گەڵ ئەواندا، نییە”.
عیرفان كەركووكلی، گوتیشی” ئێمە وەكو توركمان، لە گەڵ سەربەخۆیی كوردستانین، لە بەر ئەوەی دڵنیاین لە دەوڵەتی داهاتووی كوردستاندا، مافەكانی گەلی توركمان بەدی دێن”.

Back to top button