هیوا ڕەش : راستە سەرۆك کۆمار راسته ناوی به‌رهه‌مه، به‌ڵام بۆ كورد زۆر بێ به‌رهه‌مه
یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی پارتی چه‌پی كوردستان و پێشمه‌رگه و زیندانیی سیاسی، ره‌خنه له سه‌ركۆماری عێراق ده‌گرێت و به كه‌سێكی بێهه‌ڵوێست ناوی ده‌بات.
هیواڕه‌ش، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی پارتی چه‌پی كوردستان رایگەیاند: سه‌رۆك كۆماری عێراق له زۆر پرسی پەیوەست بە نه‌ته‌وه و نیشتمان به یه‌ك وشه‌ش نه‌هاتووەته قسە و وه‌ڵامی نەبووە، به‌تایبه‌ت له موشه‌كبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و ئه‌م هێرشه‌ی كرایه سه‌ر پێگه‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له كوردستان، بەهەمان شێوە هیچ هەڵوێستێكی نییە.
ئەو سەركردە چەپە سەبارەت بە سەرۆك کۆماری عێراق گوتیشی: سەرۆك کۆمار راسته ناوی به‌رهه‌مه، به‌ڵام بۆ كورد زۆر بێ به‌رهه‌مه و د‌رك به‌وه ناكه‌م ئه‌سڵه‌ن كورد بێت و له هیچ وه‌رچه‌رخانێكدا هه‌ڵوێستێكم لێی نه‌بینیوه، ئیتر ده‌بێت سوودی بۆ كورد چی بێت؟ بۆچی له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه قسه ناكات؟ به ده‌یان منداڵ و ژن و پیاو له‌ناو چوون، كو‌ا هه‌ڵوێستی؟ ئه‌مه سه‌ركۆمارییه‌كه‌ی بوو؟.