عەلی عەونی: بەرھەم ساڵح لە ترسی لەدەستدانی کورسییەکەی بێدەنگە وا دەزانێ دەیکەنەوە سەرۆک کۆمار

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان پێیوایە ئێران دەستی لە بێدەنگکردنی بەرھەم ساڵح و ھاوشێوەکانی ھەیە کە لە دەسەڵاتەکانی عێراقدان.

عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی لقی 8ی زاخۆ رایگەیاند: راستیت دەوێت بەرھەم ساڵح لەوەتەی بووە بە سەرۆك کۆمار سەرکەتوو نەبووە لەوەی بچووکترین خزمەت پێشکەش بکات، بەتایبەت بە ھەرێمی کوردستان، کە ئێران بارەگای پارتەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی بۆردومان کرد، ھەرچەندە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیش بەیانێکی دەکرد، دەبوایە بەرھەم ساڵحیش ھیچ نەبێ ئەوەندەی ئەو بەیانە ھەڵوێستێکی ھەبوایە، چ بە سکاڵاکردن لای نەتەوە یەکگرتووەکان، یان بانگکردنی باڵوێزی ئێران، یان دەرکردنی بەیانێک.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی زیاتر دەڵێ، ئەوەی ئێمە ھەستی پێ دەکەین، شەقامی کوردستان بەھیچ شێوەیەک بەرھەم ساڵح بە نوێنەری خۆیان نازانن، چ جای ئەوەی عێراقییەکان وەک نوێنەری خۆیان تەماشای بکەن؟

عەونی ئەوەشی خستە روو، کە ئێران رۆڵی لە بێدەنگکردنی بەرھەم ساڵح ھەیە، بۆیە ئەم خۆ بێدەنگکردنەی جۆرێکە لە موجامەلەی ئێران و ھەوڵی تێکنەدانی ئایندەی خۆی و رەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی، وا دەزانێت ئەگەر ھەڵوێستی بەرامبەر ئەم رووداوانە ھەبێت، ئەوا ئێران ناھێلێت سبەی پۆستەکەی وەربگرێتەوە، بەداخەوە سەرۆک کۆماری وڵات بیت و ھیچ ھەڵوێستت نەبێت، لە کاتێکدا ئەوان ماف بە خۆیان بدەن دەست تێوەردان لە خاکی تۆدا بکەن، مانای وایە ئێستا عێراق سیادەی نییە.

Back to top button