بە بڕیاری مەسرور بارزانی 641 جووتیاری رانیە قەرەبوو دەکرێنەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێکی فەرمی، فەرمانێک بۆ قەرەبووکردنەوەی 641 جووتیاری سنووری ئیدارەی راپەڕین دەردەکات.

لە نووسراوێکی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، کە واژووی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیە هاتووە “دوابەدوای فەرمانمان ژمارە(٦٧٧٩) لەپێناو بەرجەستەکردنی دادپەروەی و یەکسانی لە مامەڵەکردن، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارمان دا”.

لە نووسراوە فەرمییەکەدا ئاماژە دراوە بە “قەرەبووکردنەوەی تەنیا ئەو(٦٤١) جووتیارەی کە زەوی کشتوکاڵییان لەبەردەستە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین لەبەرامبەر هەر (٢) دۆنم یەک پارچە زەوی نیشتەجێیان بە رووبەری (٢٠٠م) پێبدرێت، کە پێشتر بەپێی نووسراوەکانی ئەم سەرۆکایەتییە ژمارە(٣٦٠٩) لە١٠ی٤ی٢٠٠٨ و(٨٠٩٢) لە ٣٣ی٧ی٢٠٠٨ کە رێککارەکانی قەرەبووکردنەوەیان بۆ ئەنجام دراوە بەڵام مامەڵەکانیان راگیراوە بەمەەبستی کۆتایی هێنان بە کێشەی قەرەبووی ناوبراوە”.

Back to top button