ئێران هاوکات لە گەڵ هێرش بۆ باشووری کوردستان هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات
لە كاتێكدا هێرشە بەردەوامەكانی سوپای پاسداران بۆ سەر ناوچە كوردستانییەكانی عێراق بەردەوامە ئەمڕۆ هەینی پێی ناوە حەوتەمین رۆژی خۆیەوە، سەرۆكی ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران “هۆشداری”ی دا بە ئەمریكا کە “ئەگەر دژی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بوەستێتەوە ، ئێران وەڵامی دەداتەوە”.
محەممەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێران هەر جۆرە وەڵامدانەوەی ئەمریکا بۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بە “کارێکی دوژمنکارانە” دەزانێت و مافی خۆیەتی وەڵامی بداتەوە.
هێرشەکانی سوپای پاسداران دوای ئەوە دەستی پێکرد کە شاری شنۆ لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کە ناوچەیەکی کوردستانیی رۆژهەڵا کوردستانە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دا نەماو لە دەستی خۆپیشاندەران دابوو .