پوتین تاپۆی لکاندنی چوار ناوچەی ئۆکراینای بە ڕووسیاوە واژۆ کرد
ڤلادیمێر پوتین تاپۆی لکاندنی چوار ناوچەی داگیرکراوی ئۆکراینا ، واتە لوهانسک، دۆنێتسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا، بە ڕووسیاوە واژۆ کرد.
هەروەها بەرپرسانی دیاریکراوی كۆمارە خۆناسییەكانی دۆنێتسك، لوهانسك، خێرسۆن و زاپۆریژیا ئامادەی ئەم مەراسیمە بوون و لە میانی مەراسیمێكدا لە كۆشكی كرملین، بە فەرمی تاپۆی پەیوەستكردنی ئەو ناوچانەیان بە ڕووسیا واژۆ كرد.
لە میانی مەراسیمی ڕاگەیاندنی فەرمی لکاندنی چوار هەرێمە داگیرکراوەکەدا، پوتین ڕایگەیاند کە دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن و زاپۆریژیا چارەنووسێکی هاوبەشیان لەگەڵ ڕووسیا هەیە و بەشێکن لە خاکی ڕووسیا.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا پوتین هێرشی کردە سەر وڵاتانی رۆژئاوا و رایگەیاند کە ئەوان دەیانەوێت رووسیا کۆیلەی ئەوان بێت و دەیانەوێت هەموو وڵاتان سەروەری خۆیان لە بەرژەوەندی ئەمریکا تەسلیم بکەن.
ههروهها ئاماژهی به فراوانبوونی ناتۆ بۆ ڕۆژههڵات كرد و وتی: بهڵێن و فراوان هكردنی ناتۆ بۆ ڕۆژههڵات فێڵێكی پیس بوو.