به زیاتر له دوو ملیار دینار سێ پۆند له ئیداره‌ی گه‌رمیان دروستده‌كرێت
لە چوارچێوەی پلانەکانی کابینەی نۆیەم بۆ پەرەپێدان و بە خۆماڵی کردنی بەرهەمەکشت وکاڵییەکان ئەمڕۆ بەردی بناغەی دروستکردنی ” سێ پۆند ” لە ئیدارەی گەرمیان دانرا .
دوێنێ پێنجشه‌ممه (29ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان، به گوژمه‌ی دوو ملیار و 191 ملیۆن دینار، به‌ردی بناغه‌ی سێ پۆند له ئیداره‌ی گه‌رمیان دانرا.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووته‌وه، له درێژه‌ی گرنگیپێدان به پرۆژه ئاودێرییه‌كان له ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ردی بناغه بۆ سێ پۆند دانرا، كه پێكهاتوون له، پۆندی سەرقزڵ، به گوژمه‌ی 766 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جێبەجێدەکرێت، کە توانای گلدانەوەی 335 هەزار مه‌تر سێجا ئاوی هەیە.هه‌روه‌ها پۆندی سەید حوسێن بە گوژمەی 744 ملیۆن دینار لە سنووری قەزای کفری و پۆندی گۆبان، بە گوژمەی 681 ملیۆن دینار لە سنووری قەزای کەلار.
دواتر شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پۆندی “ئەلی میر”یان لە سنووری ناحیەی قۆرەتوو به‌رسه‌ركردووه‌ته‌وه بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون له کێشە دارایی و تەکنیکییەکان و پاککردنەوەی پۆندەکه.